به‌وته‌ی رائید شاكر، ده‌یان ڕاڕه‌وی ئارام بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كراوه‌ته‌وە
هێزه‌عێراقییه‌كان كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی "قوتابخانه‌ی په‌روه‌رده كردنی خۆكوژه‌كان" و تیمه‌كانی هێرش كردنی داعش-یان له‌به‌ری ڕاستی موسڵ راگه‌یاند.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: فه‌ریق راید شاكر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، راگه‌یاند، هێزه‌كانیان ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی زنجیلی پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و شه‌ڕی سه‌خت له‌گه‌ڵ داعش به‌رده‌وامه له كۆڵانه ته‌سكه‌كانی زنجیلی.
وتیشی، قوتابخانه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی خۆكوژه‌كان و تیمه‌كانی هێرشكردنی داعش یان كۆنتڕۆڵكردووه‌و باره‌گاكانی داعش و هێڵه‌كانی به‌رگرییان بۆردومانكردووه وه‌ك ئاماده‌باشی بۆ پێشڕه‌وی هێزه‌تایبه‌ته‌كانی پۆلیسی فیدراڵی.
به‌وته‌ی رائید شاكر، ده‌یان ڕاڕه‌وی ئارام بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كراوه‌ته‌وه‌و "هه‌زاران"كه‌سیان له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ ڕزگاركردووه.
عه‌بدولره‌حمان غه‌زعه‌لی، راوێژكاری راگه‌یاندنی پۆلیسی فیدراڵی 27ی ئه‌م مانگه، راگه‌یاند، تائێستا گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كۆن، زنجیلی، شیفا، صحه، ره‌ئس كور، باب سنجار، له ژێر ده‌ستی داعش-دا ماون له‌به‌شی راستی موسڵ.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و گه‌ڕه‌كانه غه‌زعه‌لی وتی، ژماره‌یه‌كی دیاریكراو نییه له‌به‌رده‌ستیان.
به‌یانی 27ی ئه‌م مانگه، شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی راگه‌یاند، كه له‌ژێر ده‌ستی داعش ماون له‌به‌ری ڕاستی موسڵ.
ئاماژهبهوهكرابوو، هێزه‌كانی سوپا به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی شیفا و نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری پێشڕه‌وییان كردووه.
رۆژی 17ی تشرینی دووەمی 2016 هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و بەپشتیوانی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەڕابەرایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ-یان دەستپێكرد.
دوای تێپەڕبوونی 100 رۆژ بەسەر دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكەدا، تەواوی خۆرهەڵاتی موسڵ لەچەكدارانی داعش پاككرایەوە.
19ی شوباتی ئەمساڵیش، قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ دەستی پێكرد، هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و یەكەكانی بژاردەی وەزارەتی ناوخۆ بەرەو پێشچوونی بەرچاویان لەبەشی راستی موسڵ بەدەستهێناوە